کوردستانی

گه‌رمیان.. له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌رمیان.. له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌خوڕ و گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی لافاو، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی رایگه‌یاند، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گه‌رمیان په‌ڵه‌یداوه‌.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه‌زانیی بۆ مه‌ودا میدیا وتی"لە هەموو ناوچەکانی گەرمیان پەڵەیداوە، لە دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 30 ملم باران باریوە، ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە تا کاتژمێر 9 ی ئەم بەیانیەیه، بێ گومان دوای 9 ی بەیانی داتاکان تۆماریان نەکردووە".

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شوێن لە گەرمیان هەیە زیاتر لە 60 ملم بارانی لێ باریوە، بۆ نمونە سەنتەری شاری کەلار تەنها ئەمشەو و ئەمڕۆ تا نیوەڕۆ زیاتر لە 50 ملم باران باریوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هێشتا بارانبارین به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و شاره‌كان و سه‌رجه‌می تیمه‌ خزمه‌تگوزاریی و په‌یوه‌ندیداره‌كانیان خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan