کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی حكومه‌ت و مووچه‌خۆران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی حكومه‌ت و مووچه‌خۆران ده‌كات
مه‌ودا میدیا  - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كانی تایبه‌ت به‌ مووچه‌، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوای له‌ حكومه‌ت و مووچه‌خۆران كرد، به‌زووترین كات كۆببنه‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یامێكدا كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، داوا ده‌كات حكومه‌ت و مووچه‌خۆران كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كه‌، به‌په‌له‌ و زووترین كات كۆببنه‌وه‌ و راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌باره‌ی داهات و مووچه‌ و سه‌رجه‌م كێشه‌كانه‌وه‌ بدوێن. 

پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: نابێت ژیان و بژێویی و ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی و سەروەریی یاساو دادپەروەریی و دەرفەتی یەکسان و خستنە سەرکاری توانست و هەناسەو خوێنی نوێ بۆ جەستەی دەوڵەتداریی و دامەزراوە گشتییەکانیش؛ بووەستن. 



Qaiwan
Qaiwan