کوردستانی
ته‌رمی شوانه خنكاوه‌كه‌ی سنووری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا _
بەهۆی زۆر بارانبارینی به‌خوڕ و لێزمەوە له چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان زیان به هاوڵاتیان گه‌یشت و له یه‌كێك ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێریش كه‌سێك به‌هۆی لافاوه‌وه خنكا.
ئازاد جه‌وهه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌لا قه‌ره سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور له سنوری پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌وه شوانێکی خه‌ڵكی گوندی شێخه‌ڵاس به‌ناوی رێباز فه‌یسه‌ڵ، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ئاو بردی و له‌ئه‌نجامدا خنکا و پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی كرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شوانه‌كه ویستویه‌تی مه‌ڕه‌كان له لافاو بپه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام لافاوه‌كه به‌هێز بووه و بردویه‌تی و پاش گیرسانه‌وه له چه‌مێكدا خنكاوه و پاشان خه‌ڵكی گونده‌كه ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌شناسانی هه‌رێمی كوردستان پێش بارینی باران، چه‌ند جارێك هۆشدارییاندا به هاوڵاتیان و دا‌واشیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، رێوشوێن بگرێته‌به‌ر.