کوردستانی

سۆران.. كه‌سێك له‌كاتی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌دا ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران.. كه‌سێك له‌كاتی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌دا ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا - 

بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئەمرۆ مەفرەزەکانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران کەسێکیان دەستگیرکرد لە سەنتەری بازاری سۆران لەکاتی ساغ کردنەوەی پارەی ساختە. 

 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دوای دەستگیرکردنی دەرکەوت بری (٩٥٠٠٠٠) نۆ سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی لەجۆری (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزاری و بری(٢٠٠$) دووسەد دۆلاری ئەمریکی پێبووە هەروەها بری (١٠٠) سەد هەزار دیناری تری ساختەی ساغکردبووەوە دواتر ئەویش دەستی بەسەرداگیرا.

بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران روونیكرده‌وه‌، پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمه‌تبار رێکخرا و دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران بریاریدا بەراگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٢٨١) لەیاسای سزادانی عراقی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. 



Qaiwan
Qaiwan