کوردستانی

راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسیی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسیی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشنینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین بە شێوەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەردەوام بێت، شەپۆلێکی بەفر بارینیش رو لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی دەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه‌، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات ئەمشەو نمە باران و بارانى مام ناوەندى پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باکو و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەام بێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسیی هه‌رێم، شەپۆلێکى بەفر بارینیش رو  لە ناوچەشاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکو ( ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی) دەکات، هەروەها پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

 




Qaiwan
Qaiwan