کوردستانی

بایك: كورد و فه‌ڵه‌ستین یه‌ك كێشه‌یان هه‌یه‌، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆتایی پیلانگێڕییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایك: كورد و فه‌ڵه‌ستین یه‌ك كێشه‌یان هه‌یه‌، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆتایی پیلانگێڕییه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و پێكدادانی نێوان كورد و وڵاتانی سه‌رده‌ست له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌رپرسێكی دیاری په‌كه‌كه‌ پێیوایه‌، به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و دوو گه‌له‌، پیلانگێڕییش كۆتاییدێت.

به‌گوێره‌ی میدیای نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، جه‌میل بایك، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سه‌باره‌ت به‌ هاوتەریبیی نێوان هەردوو پرسی کورد و فەڵەستین له‌ناوچه‌كه‌دا و مانه‌وه‌یان به‌بێ چاره‌سه‌ركردن، قسه‌ی كردووه‌ و داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو كێشه‌یه‌ی له‌مكاته‌دا به‌پێویست زانیوه‌.

بایك ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئەگەر هەردوو پرسەکە چارەسەر بن، ئەوکات هیچ زەمینەیەک بۆ پیلانگێڕیی و ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتی ناوین نامێنێتەوە.



Qaiwan
Qaiwan