کوردستانی

پێشبینییەكانی رەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەكانی رەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لەسەر ئاستی تەواوی هەرێمی كوردستان، بە گشتیی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی سارد دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەمێننەوە.

بەپێی داتاسەنتەری كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2023  کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت و نمەبارانیش لە هەندێك ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

هاوكات سبەی چوارشەممە کەش سارد و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا رەوشی ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما، ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە  لە تۆمارکراوی دوێنێ، سبەینێش نزمترین پلەکانی گەرما بە 2 تا 4 پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات و بەرزترین پلەکانی گەرماش بە 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ سێشەممە بەپێی داتاسەنتەر و لەكاتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەمشێوەیە دەبن؛

هەولێر : 16 
سلێمانی : 15
هەڵەبجە : 16
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
کەرکوک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 20

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لە زۆرینەی ناوچەكانی كوردستانی گەورە بەفر باری و بەهۆیەوە چەندین رێگەی سەرەكی داخران.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan