کوردستانی

بارهەڵگرێكی "پەككەوتوو"ی دزی و دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارهەڵگرێكی "پەككەوتوو"ی دزی و دەستگیركرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل سەر بە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و بارهەڵگرێكی دزراویش لە چالاكییەكەدا دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ 22ی تشرینی دووەم رایگەیاند، هاوڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركردووە و پێی راگەیاندوون ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ په‌كیكه‌وتووه‌ و جێیهێشتووه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزراوه‌.

دەستبەجێ دوای ئەو سكاڵایە هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكردووە بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرەنجام‌ و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەریش، توانراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

لەو چالاكییەكدا پۆلیس دەستیشسگرتووە بەسەر  ئوتۆمبێلە دزراوەکەدا و تۆمەتبار (ر، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، لەئێستاشدا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 446 لە یاسای سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan