کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە پەراوێزی دیداری مێپس بە میدیاكارانی ئامادەبووی راگەیاند، تەنها كێشەیەك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە و دەكرێت كۆتایی ئەمساڵ دەستپێبكاتەوە.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەم بە میدیای پارتی راگەیاند "پێشبینیدەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردەبکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی حکومەت دەچێتە بەغدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و عیراقیش ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەربڕیوە، تاکە کێشەی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتە و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش دەکرێت.
بەپێی وتەكانی كەمال محەمەد، کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، سەردانی بەغدا دەکات و وتیشی "پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردەبکرێتەوە".
راشیگەیاند، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی عیراق گەیاندووە.
هەشت مانگ لەمەوبەر و بە دیاریكراوی رێكەوتی 24ی ئازاری ئەمساڵ، پاش نۆ ساڵ لە پێشكەشكردنی سكاڵا لەلایەن بەغداوە، دادگای نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانیی لە پاریس بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ توركیا، ئەو بڕیارە كۆتاییهێنا بە رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و ئەنقەرە.

ژ.ع