کوردستانی

فازڵ حاجی له‌باره‌ی لابردنی له‌ پۆستی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازڵ حاجی له‌باره‌ی لابردنی له‌ پۆستی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یدا
مه‌ودا میدیا- 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لابردنی فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر و ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌شیاوی كۆمێنتێكی هاوڵاتیان لابراوه‌، ناوبراو روونكردنه‌وه‌یدا.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: لەپاش 13ساڵ کارکردن و مانەوە لەپۆستی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ بەفەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ گواسترامەوە بۆ بەشێکی تر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر.

روونیكردووه‌ته‌وه‌ "سوپاس بۆخوا کە گواستنەوەکەم وەکو رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییە، من لێرەوە سوپاسی هەمو لایەک دەکەم ، وە من سەربازم لەهەر کوێیەک بێت ئەرکی خۆم بەجێدەگەیەنم، لەهەمان کات پیرۆزبایی لەهاوڕێ و هاوپیشەم عەقید هێمن محه‌مه‌د ئه‌مین دەکەم کە وەکو وتەبێژ دەستبەکاردەبێت، هیوای سەرکەوتنیشی بۆدەخوازم"

به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سایت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، فازڵ حاجی وه‌ڵامی نه‌گونجاوی كۆمێنتێكی هاوڵاتییه‌كی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ پرسیاری هه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ پۆسته‌ی لابراوه‌.





Qaiwan
Qaiwan