کوردستانی

سلێمانی .. له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هوانه‌ كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی .. له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هوانه‌ كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ گه‌ڕه‌كی هوانه‌ له‌ باشوری شاری سلێمانی، پێنج كه‌س برینداربوون و كه‌ یه‌كێكیان مێردمنداڵێكی 16 ساڵان بووه‌ و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان، یه‌كێكی تر له‌ برینداره‌كان كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌ شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، باری ته‌ندروستیی ناجێگیره‌.
 
هێزە ئەمنییەکان كۆنترۆڵی رووداوه‌كه‌یان كرد و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ و كردووه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی له‌و رووداوه‌دا ده‌ستگیركراون. 
Qaiwan
Qaiwan