کوردستانی
خانەنشینان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق کە تایبەت بوو بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە مووچەی خانەنشینانی عیراق بەیاننامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 مامۆستا سادق عوسمان, وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیاری ژمارەی 212ی دادگای فیدڕاڵیی عیراق لە 22ی تشرینی دووەمی 2022 لەبارەی پابەندکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 یەکگرتووی خانەنشینی کە بەپێی یاساکە بێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی عیراق دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپێچی یاساکەی کردووە و هیچ هەنگاوێکی نەناوە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چیتر بڕیاری دادگای فیدراڵی پشتگوێ نەخات، چونکە ئەو بێڕێزییە بەرانبەر بە خانەنشینان".
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان وتی "تەنها ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت دەدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەسەر یاساکە، بە پێچەوانەوە رێگەی دیکە دەگرینەبەر بە مەبەستی دەستبەرکردنی مافەکانمان".
س،ر