کوردستانی
بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاودەکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاودەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە".
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، سێ بڕگەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن ئەوانیش:
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، سێ بڕگەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن ئەوانیش:
- لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت بە میلاکی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.
- بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022 کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردن.
- لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی دا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێ كردنی بڕگە و مادەکانی یاسای چاکسازیی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
س.ر
س.ر