کوردستانی

گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بە فیشەک لەناو باخچەیەکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 لەناو باخچەیەک لەپێش پەروەردەی  قەزای کفری گەنجێک بەناوی (فیراز عوسمان سابر) لەدایکبووی 2006 بە چەکی جۆری دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەنا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەمان پۆلیسی قەزای کفری چوونە شوێنی رووداوەکە دوای رەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری رووداوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد".
.
س.ر
Qaiwan
Qaiwan