کوردستانی

بڕیارێکی گرنگ بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی گرنگ بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و رەزامەندی دەربڕیوە کە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە بنێردێت.

بەپێی نووسراوێك كە لە رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2023 نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاراستەی ئەمینداریی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردووە سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندە لەسەر ئەوەی ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچە و زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بداتە حكومەتی عیراق ئەوا حكومەتی عیراق راستەوخۆ مووچە دەخاتە سەر هەژماری بانكی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پشكی هەرێم لەناو یاسای بودجەدا دیاریكراوەو پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت.

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023دا بە واژۆی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ) داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرا كە راستەوخۆ لە بەغداوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە بدرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan