کوردستانی
كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە 16 ناوچەی نێوان دوو پارێزگای كوردستان دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە 16 ناوچەی رێگەی نێوان هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و كەركوك، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەخرێنەكار و بڕیارەكە لەمشەوەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەوبارەیەوە شۆفێرانی ئاگاداركردووەتەوە، لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی رێگەی هەولێر - کەرکوک بەشێوەی ئەزموونی دەکەونەکار.
بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی هاتوچۆی هەولێر، بۆ ماوەی شەش رۆژ هەتا رێكەوتی 28ی تشرینی دووەمی 2023 بەشێوەی ئەزموونی كامێراكان دەکەونەکار.
هاوكات پاش ئەو رێکەوتەی هاتوچۆی هەولێر دیاریکردووە، لە کاتژمێر 12ی شەوی رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەو کامێرایانە سزای سەرپێچی هەژماردەکەن.
ئەو 16 شوێنەی كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵیان تێدایە لەنێوان هەولێر - كەركوك بەمشێوەیەیە؛
ژ.ع

بیروڕا