کوردستانی

كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە ئاشكرادەكرێت و زانیاریی لەسەر مووچەی سێ مانگی دیكە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە ئاشكرادەكرێت  و زانیاریی لەسەر مووچەی سێ مانگی دیكە دەدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا وادەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی قەرزی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشکراکرد.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتیهەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند "پێداچوونەوەی حساباتەكانی مانگی 10مان راده‌ستی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و چاودێری دارایی عیراق كردووه‌".

ئاشكراشیكرد، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به‌ رێكاره‌ ئیدارییه‌كانی ناردنی دوابه‌شی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی قەرزی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

وتیشی، هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

سەبارەت بە سێ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 راشیگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێم نامەی ئاراستەی سودانی كردووە و لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan