کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە "بەدڕەوشتی لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان" دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێر دەستگیركران كە "خاوەنی چەند چانێڵێکی بەدڕەوشتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمشەو هەواڵەكەی راگەیاند، بەپێی راگەیەندراوەكە ماوەیەک چەند کەسانێک دوور لە رەوشت و دابونەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی (راستەوخۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی كردووە و هەڕەشەیان لە خەڵک دەکرد.
دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانیانەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەكانیان دوو لەو تۆمەتبارانەیان دەستگیركردووە.
ناوی تۆمەتباران (ز، م، ع) و (أ، ق، أ)ە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە خاوەنی چەند چانێڵێكن لە تۆڕی تێلێگرام بە ناوەکانی (ریکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS).
ئاسایش دەڵێت "تۆمەتباران گرتەڤیدیۆی چەندین ژن و پیاویان لایە و لە بەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی دیكەیان رەوانەکردووە، هاوكات بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریش بوون".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاسایشی هەولێر داوا لە هاونیشتیمانییان دەكات "هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەریان هەیە لە رێگەی دادگاوە دەتوانێت سکاڵایان لەسەر تۆماربکات".
ماوەی زیاتر لە مانگێكە، هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پەیتا پەیتا ئەو كەسە ناسراوانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیردەكەن، كە لە رێگەی دەركەوتنیانەوە تەواوی بەها و داب و نەریتە ئەرێنییەكانی كۆمەڵگەیان بەئامانجگرتووە و بوونەتە هۆی تێكدانی رەوشتی مێرمنداڵان و گەنجان و تەنانەت بەتەمەنانیش.
ژ.ع