کوردستانی

‌هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


‌هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هرشی کرد سەر  بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر.

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق راگەیەندراوێکی ئاشکرایکرد "لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر خەڵکی غەززە ئەنجامدەدرێن، ھێزەکانمان ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر".

گروپەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکەن "ھێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە".

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە 17ی مانگی رابردووەوە تا ئێستا نزیکەی 70 ھێرش بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە و 62 سەربازییان برینداربوون. 

س.ر

Qaiwan
Qaiwan