کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم مامۆستایان شێواز و رێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: هیوادارم مامۆستایان شێواز و رێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی پێنجەمین پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "سلێمانی کە پایتەختی رۆشنبیرییە ئەوە هەڵدەگرێت کە پێشەنگایەکی هاوشێوەی تێدا بکرێتەوە".

لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانەوە وتی "ئێمە لە ناڕەزایەتی مامۆستایان و موعاناتەکانیان تێدەگەین کە مووچەکانیان دوا کەوتووە و رووبەڕووی گرفتی دارایی بوونەوتەوە و ئەرکی هەموومانە کارێک بکەین فەرمانبەران و مامۆستایان مووچەکانیان وەربگرن  و پێوسیتە لەسەر بەغدا پابەندبێت بە یاسای بودجەوە".

وتیشی "هیوادارم مامۆستایان شێواز و رێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانیان و کارێک نەکەن خوێندکاران زەرەرمەند ببن و قوتابخانەکان بکرێنەوە و مامۆستاکان بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و ئێمەش پشتیوانیان دەبین بۆ وەرگرتنی مافەکانیان".

لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا "ئێمە فشارمان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە مووچەی ئەو سێ مانگەش بنێرن کە قەرزارن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan