کوردستانی

بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرەکان، لەڕێکەوتی 21 و 22ی تشرینی دووەمی 2023 لە سێ چاڵاکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەر دەکەن کە یەکێکیان داواکراوی نیودەوڵەتییە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەم سێ چالاکییەدا بڕی (دوو کیلۆ و  شەش سەد گرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan