کوردستانی
ئومێد خۆشناو: جیاواز لە شارەکانی دیکە هەولێر ستەمی لێکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێری لەبارەی دۆخی پێدانی کارەباوە زانیاری دەخاتەڕوو دەڵێت "کارەبای نیشتمانی یەکێکە لەو گرفتانە، کە ئێمە دوو وەرز کارەبامان باشە ئەویش پایز و بەهارە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ پایزەکەش کارەبای نیشتمانی خراپ بووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بە بەردەوامی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا گفتوگۆمان کردووە، هەروەها لە رۆژانی رابردووش دۆخەکە زۆر خراپتر بووە، هەروەها لە وەرزی سەرمادا خواستی لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەست بەوە دەکەین نادادپەروەری هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆرجار دانیشتووانی هەولێر پارەی موەلیدەکان زیاتر دەدەن، چونکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە، هەروەها لەسەر ئەو بابەتە چەندین جار لەگەڵ وەزیری کارەبا و لایەنە پەیوەندارەکان قسەمان کردووە".
لەم چەند رۆژەی رابردوودا کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵەکانی رابردوو ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە کە تەنها لە وەرزی پایز و بەهار کارەبای نیشتیمانی زیادی دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
س،ر