کوردستانی
پەروەردەی سلێمانی داوادەکات مامۆستایان دەست بکەنەوە بە دەوام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی پارێزگاکە دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە، تاوەکو چیتر خوێندکاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "داوا لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی دەکات، لە رۆژی دووشەممە 27-11-2023وە دەست بە دەوام بکەنەوە کۆتایی بهێنن بە بایکۆت".
لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو "سەرباری سەختی و قورسی بارودۆخ بە گشتی و بەتایبەت سەختی بار و گوزەرانی مامۆستایان، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێکەوە شان بدەینەوە بەرپرسیاریەتیەمان و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە، هەروەها خوێندکاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت".
لە 13ی ئەیلولی 2023وە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ بایکۆتیان راگەیەندووە و مامۆستایانی میلاک داوای هاتنی مووچە دەکەن و مامۆستایانی وانەبێژیش داوای دامەزراندن دەکەن.
س.ر