کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانی: با بۆ ماوه‌یه‌ك دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵه‌بانی: با بۆ ماوه‌یه‌ك دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت
مه‌ودا میدیا - 

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاماده‌بوو له‌ یاری نێوان هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان كه‌ له‌ یاریگای كه‌مال سه‌لیم له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد.

قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ كرد كه‌ له‌ ساڵیادی 239 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیدا ئه‌نجامدرابوو، وتی" هه‌ریه‌ك بردیه‌وه‌ حه‌قه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یاری بكات، وه‌كو حكومه‌ت ئێمه‌ حازرین".

وتی"شتێك له‌ یاری ده‌زانم و به‌ڵام ئێستا پیربووم و له‌م یارییه‌ی نێوان رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان پشتیوانیی له‌ كه‌سیان ناكه‌م، ئه‌م یارییه‌ شتێكی زۆر جوانه‌ و با بۆ ماوه‌یه‌كیش دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت".

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ یاری نێوان رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان له‌ یاریگای كه‌مال سه‌لیم له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو. 
Qaiwan
Qaiwan