کوردستانی
مامۆستایان وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌یان دایه‌وه: بایكۆت به‌رده‌وامه و خۆپیشاندان ده‌به‌ینه به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
مامۆستایانی نارازی وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییان دایه‌وه، كه داوایان كردبوو له مامۆستایانی میلاك و وانه‌بێژان بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی و مامۆستایان له فه‌یسبوك به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییان دایه‌وه و ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی بایكۆت.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان رایگه‌یاند، بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چنه به‌غدا له گۆره‌پانی ته‌حریر به‌رده‌وامی به خۆپیشاندان ده‌ده‌ن و داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه میدیا و جیهان.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له مامۆستایان و وانه‌بێژان كرد، بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 27ی 11ی 2023 بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
روونكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی
ڕونکردنەوەیەک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ مامۆستایان و جێبەجێکردنی هیچ داواکارییەکی مامۆستایان ، داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن بایکۆت بشکێنن.
ئێمە لە نوێنەرانی مامۆستایانی سەرجەم شاروشارۆچکەکان لێرەوە ڕای دەگەیەنیین بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و تا چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە درێژە بە بایکۆت ناڕەزایەتیەکان دەدەین.
ئێمە ئاواتەخوازبووین ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەجیاتی داوای شکاندنی بایکۆت لەمامۆستایان ، داوای لە حکومەتی هەرێم بکردایە ئەو داواکارییانەی مامۆستایان جێبەجێ بکات کە جێبەجێکردنیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە ئەوانیش:
١ــ دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە
٢ـ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
٣ ــ دیاریکردنی چارەنوسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمان .
٤ـ دیاری کردنی چارەنوسی سێ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ .
هەر بۆ درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکان ڕۆژی یەکشەممە مامۆستایان ناڕەزایەتیەکان دەبەنە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ گەڕانەوەشیان لێرە بەگوڕێکی تر ناڕەزایەتیەکان دەست پێدەکەنەوە.
دووبارە ڕایدەگەیەنین بایکۆت بەردەوامە ، بۆ ئەوەی کاتێکی تر و ساڵێکی تر بایکۆت نەکەینەوە .
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی