کوردستانی

كه‌سێكی ساحیر ده‌ستگیركرا كه‌ ئافره‌تانی فریوداوه‌ و ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌ سه‌ریان

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سێكی ساحیر ده‌ستگیركرا كه‌ ئافره‌تانی فریوداوه‌ و ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌ سه‌ریان
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه‌ كاری سیحر و جادووی كردووه‌ و به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی فریوداوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ‎دوای ورگرتنی بریاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانه‌وە  ده‌ستیپێكردووه‌ و توانراوه‌ تۆمەتبار (ر ، ح ، م) دەستگیر بكرێت, لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە چەندین ئافرەتی فریوداوە و دەستدرێژیی کردووه‌تە سەریان بۆ مەرامی خوی به كاريانی هێناوە و سوودی ماديیان لێ وەردەگرێت. 

‎ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئەندامی لاشەی ئاژەڵی کێویدا گیراوه‌ کە بەکاری هێناوە بۆ سحر و جادو کردن. 

ئاسایش داوا ده‌كات بەتایبەت لە ئافرەتان  کە خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانە و پەنایان بۆ نەبەن و باوەڕیان پێ نەکەن، چونکە ئەم جۆرە کەسانە دەبنە مایەی کێشە و هەڕەشە بۆ سەر خۆیان و خانەوادەکەشیان و هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە بەڕێگای دادگا دەتوانێ سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.
Qaiwan
Qaiwan