کوردستانی

فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار 180 هه‌زار گه‌شتیاری كۆكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار 180 هه‌زار گه‌شتیاری كۆكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو، 180 هەزار گه‌شتیاری بۆ شاره‌كه‌ راكێشا.

 به‌وته‌ی هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان،  نزیکەی 2 ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە فێستیڤاڵەکەدا کراوە، هاوكات فێستیڤاڵه‌كه‌  9 کۆمپانیای گەشتیاریی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ بۆ شاری كه‌لار.

چوارەمین فێستیڤاڵی بازاڕ له‌  شارۆچكه‌ی كه‌لار  ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیپێكرد،  نزیكه‌ی ٣٠٠ فرۆشیار به‌شدارییان كرد و به‌رهه‌می خۆماڵیی و بیانیییان نمایش كرد.



Qaiwan
Qaiwan