کوردستانی

رووداوێكی هاتوچۆ له‌ كه‌ركوك 14 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتوچۆ له‌ كه‌ركوك 14 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ روویدا، 14 كه‌س تێیدا بوون به‌قوربانیی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابه‌وه‌ بووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌سندا و 12ی تریش برینداربوون.

له‌ئێستادا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركوك كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان. 
Qaiwan
Qaiwan