کوردستانی
باندێکی مەترسیدار لە سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر 50 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەستمان بەسەر 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری کریستاڵ و سێ تۆمەتباریشمان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ماوەی دوو هەفتەیە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری ورد بوون و دەرەنجام توانراوە سێ کەس لە ناو ئەو تۆڕە مەترسیدارە دەستگیربکرێت، چونکە دەیانویست ماددەکان لە شاری سلێمانی ساغ بکەنەوە".
س.ر