کوردستانی
کەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە مووچەیان پێدەدرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە له ساڵی داهاتووه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە له ساڵی داهاتووه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه واژۆی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی له‌سه‌ره پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نییه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بانكه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی، به مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتای ته‌واو پێشكه‌ش بكات كه ورده‌كارییه‌كانی به ژماره له‌خۆبگرێت سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌م هه‌نگاوه له‌ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و هیچ پێشێلكارییه‌ك یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌خۆناگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌كات كه حكومه‌ت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها كۆتایی به قه‌یرانی ئابووریش ده‌هێنێت بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێم".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌مه هه‌نگاوێكی نایاب و ناوازه‌یه، به‌پێی ئه‌و بڕیاره، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی سیستمی ماسته‌ركارده‌وه وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی به‌سره، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و باقی پارێزگاكانی دیكه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و به‌بێ دواكه‌وتن".
ئەوەشی ئاشکراکردووە "هه‌نگاوی داهاتەو پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی قه‌رزێكی نوێ بۆ حكومه‌تی كوردستان، به‌و پێیه‌ش پرسی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ماوه‌ته‌وه و وه‌ریاننه‌گرتووە".
س.ر
س.ر