کوردستانی
وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەباوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازییەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمبوونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە".

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە "تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە".
س،ر
س،ر