کوردستانی

شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو بکات و لەبارەی چەند پرسێکەوە لەگەڵیان کۆبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سبەینێ شەممە 25ی تشرینی دووەمی 2023 شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات لە شاری سلێمانی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هەڵبژاردن و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پرسی سەرەکی گفتوگۆکانیان دەبێت.

هەروەها بڕیارە هەر سبەینێ شەممە لەدوای سەردانە بزووتنەوەی گۆڕان شاندی یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووش بکات.

شاندەکەی یەکێتی پێکهاتوون لە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سالار سەرحەد، سەعدی ئەحمەد پیرە و عیماد ئەحمەد و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ.

ئەم سەردانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆلای بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە کە یەکێتی بۆلای لایەنەکان ئەنجامی دەدات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan