کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی قەیرانێکی نوێیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی خراپی دۆخی کارەبا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی قەیرانێکی نوێیە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "لەم رۆژانەدا دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە، لە 24 کاتژمیری رابردوودا لەناو شاری سلێمانیدا کەمتر لە حەوت کاتژمێر کارەبا هەبووە، دۆخی کارەبا لە هەموو پارێزگاکەشدا لە دۆخێکی خراپدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کەمکردنەوەی رێژەی بڕە مێگاواتی دابەشکراوی شارەکان، چاوەڕواننەکراوانە ئاستی هەبوونی کارەبای گەیاندووەتە کەمترین ئاست، ئەم دۆخە پێویستیی بە بڕیاری خێراو چارەسەرکردنی بنەڕەتیانە هەیە، چونکە جگە لەوەی ناتوانرێت خواست و پێداویستیی هاوڵاتییان دابینبکات، لە هەمان کاتیشدا زیانی گەورە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پیشەسازیی خۆماڵیی و جوڵەی بازرگانیش دەگەیەنێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر داوادەکات، بەخێرایی ئەم قەیرانە نوێیە چارەسەربکرێت و بارگرانیی زیاتر بە دوای خۆیدا نەهێنێت.
س.ر