کوردستانی
یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ سێ لایەن کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتوو بکات و لەبارەی چەند پرسێکەوە لەگەڵیان کۆببێتەوە.
مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی دووەمی 2023 شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ھەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "شاندەکەی یەکێتی سەرەتا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ھەریەکە لە کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبێتەوە".
ئەندامانی شاندی یەکێتی پێکدێن لە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، عیماد ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە و سالار سەرحەد.
ئەم سەردانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆلای بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە کە یەکێتی بۆلای لایەنەکان ئەنجامی دەدات.

س.ر