کوردستانی
باران و بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەی بارانبارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "له درەنگانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی شەممە لەسەر یەکشەممە 25-26 / 11 /2023 شەپۆلێکی بارانبارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاستە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و بارانى بەلێزەمە لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە، هەروەها رێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە باران بارینەکە لە لاواز بۆ مامناوەندە".
ئاماژە بەوەکراوە "سەرەتا شەپۆلەکە لە سنوورەکانی پاڕێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران داخڵی هەرێمی کوردستان دەبێت، پاشان بەپێی کات دەگاتە سنوورەکانی ئیدارەی راپەرین و پاڕێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و دەرووبەری و ئیدارەی گەرمیان".
ئەوەشی خستەڕوو "خێرایی با چالاک دەبێت لە 25 کلم بۆ 40 کلم لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە، هەروەها پلەکانی گەرمایش لە 3 پلە بۆ 5 پلە دەست بەنزمبوونەوە دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".
س.ر