کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: به‌ره‌نگارى هه‌موو تووندوتيژییەکانی به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هه‌موو پشتگيرييهك بۆ كهمپهينى 16 رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئاماژە بەوەشدەکات هم ياده‌دا پابهنديمان دووپات دهكهينهوه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جدى به‌ره‌نگارى هه‌موو تووندوتيژى و پێشێلكارى و دهستدرێژييهك به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 25ی نۆڤەمبەرەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له رۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ كهمپهينى 16 رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دووپات دهكهينهوه. لێبڕاوانه به‌رانبه‌ر به هه‌ر جۆره تووندوتيژييهك دژى كچان و ژنان و ههراسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستينه‌وه".
ئاماژەی بەوەکرد "له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە ستهميان لێكرا و لەبەر رەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات. تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه دهڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كارده‌كه‌ن".
ئەوەش هاتووە "له‌م ياده‌دا پابهنديمان دووپات دهكهينهوه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جدى به‌ره‌نگارى هه‌موو تووندوتيژى و پێشێلكارى و دهستدرێژييهك به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين".
س،ر