کوردستانی
لە سلێمانی دوو پزیشک سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی نەخۆشێک لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا دوو پزیشک لە سلێمانی سزای یەک ساڵ زیندایکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی دووەمی 2023 د. چالاک قەشانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند "چوار ساڵ لەمەوبەر دوو پزیشک نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێک کردووە و نەخۆشەکە گیانیلەدەستداوە، دواتریش خانەوادەی ئەو نەخۆشە سکاڵایان لە دادگا تۆمارکردووە و بە بڕیاری دادگای بەرایی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون و سزای یەک ساڵ زیندایکردنیان بەسەردا سەپێندراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو نەخۆشەی گیانیلەدەستداوە، نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدەی بۆ کراوە، پێشتریش نەخۆشی دڵی ھەبووە، ئەو دوو پزیشکەی دەستگیریشکراون یەکێکیان پزیشکی نەشتەرگەریی گشتییە و ئەوەی دیکەیان پزیشکی بێھۆشکارییە، بەپێی بڕیارەکەی دادگا ئەو نەخۆشە بەھۆی کەمتەرخەمی پزیشکەکانەوە گیانی لەدەستداوە".
س،ر