کوردستانی
یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی دووەمی 2023 شاندی باڵاى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیى بافڵ تاڵەبانى و شاندى یاوەرى لە مەکتەبى سیاسى، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەى گۆڕانیان لە شارى سلێمانى کرد، لەلایەن شاندى باڵاى بزووتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتیی مستەفا سەید قادر و شاندى خانەى راپەڕاندن و جڤاتى نیشتیمانى پیشوازیان لێکرا، لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێکى گرنگ و هەستیارى پەیوەندیدار بە ژیان و گوزەرانى خەڵک و دۆسیەى سیاسى، ئیدارى و ئەمنى ناوچەکە و عێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا".
ئاماژە بەوەکراوە "پرسى یەکخستنى نێوماڵى کورد و ئامادەکردنى نەخشەڕێگایەکى هاوبەشى کوردستانى بۆ پەیوەندى و مامەڵەکردن لەگەڵ عێراق و ناوچەکە و حکومڕانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا، هەروەک جەختکرایەوە لەو پەشێوى و ئاڵۆزیانەى لە ناوچەکە هەیە، هەوڵبدرێت کورد نەچێتە سەنگەربەندى نێوان لایەنە ناکۆکەکان و ئاسایش و ئارامى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بپارێزرێت".
ئەوەش هاتووە "هاوکات دۆخى ژیان و بژێوى هاوڵاتیان و کاریگەرى قەیرانى دارایی لەسەر موچەخۆران و مامۆستایان بەشێکى گرنگى کۆبونەوەکەى پێکهێنا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ئیتیحادى بگەنە خاڵى هاوبەش و رێککەوتن بۆ چارەسەرى کێشەى پشکى هەرێم و دابینکردنى مووچە لەکاتى خۆیدا، ئەمەش لەپێناو دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بۆ چارەسەرى کێشەکانى تەندروستى و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان".
کۆبوونەوەکە، هەڵوەستەى لەسەر پرسى هەڵبژاردنەکان کرد، هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا ئەنجامبدرێت و ئاستەنگەکانى بەردەمى لاببرێن، بە تایبەت کە هەرێمى کوردستان لەبەردەم بۆشایی هەندێک لە دامەزراوە شەرعیەکانیدایە، هەروەها هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانیش لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست تا هانى زیاتری هاوڵاتییانى کورد بدات بۆ بەشداریکردنى کارا لە پڕۆسەکەدا.
س.ر