کوردستانی
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی دووه‌م 2023، له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆبووه‌وه و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان كردووه‌ته‌وه، كه هەموو لایەنەکانیش پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی .

هه‌ردوو به‌پێویستیان زانی گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لە هەرێم درێژه‌ی هه‌بێت بە شێوەیەک لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆدەنگی نیشتمانیی دروست بکرێت و یەک گوتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی بەغدا بکرێت، کە سەرچاوەکەی دیدگای باڵای کوردستانی بێت کە بۆئەوەش یەکخستنی هەوڵەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بە پێویست زانرا .
یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێكرد و دووپاتیانكرده‌وه كه سەقامگیری ئاسایش و ئارامی هەرێم بپارێزرێت، ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن لاببرێـ بە شێوەیەک هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت .