کوردستانی
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌باره‌ی ره‌خنه‌كان له پێشانگای كتێبی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب له شاری سلێمانی، له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، به‌و هۆیه‌وه به‌شی یاسایی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یدا.
پاش كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب له شاری سلێمانی، له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، به‌و هۆیه‌وه به‌شی یاسایی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یدا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رێگای بەشی یاسای وەزارەت بۆ ماوەی (45) رۆژ لە رۆژنامەكانی "كوردستانی نوێ" و ڕۆژنامەی "هەولێر" ئاگاداری بڵاوكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ سەرجەم دەزگا ڕۆشنبیرییەکان و خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، داواكراوه هەر لایەنێك دەتوانێت هاوكاری وەزارەت بكات بۆ كردنەوەی پێشانگای كتێب لە سلێمانی با بێت و فۆرمی تەندەر وەربگرێت، هیچ دەزگایەك نەهاتووە، تەنیا ئەم دەزگایە نەبێت "ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئه‌تڵه‌س"، كە ئێستا پێشانگه‌كەی كردووه‌تەوە.
وه‌زاره‌تی رۆشنبری روونیكردووه‌ته‌وه، سەرجەم ئەو دەزگا و خانانەی بڵاوكردنەوە و كتێبفرۆشی، كە ئێستا لە پێشانگه بەشدارن و خاوەن ستاندن لە پێشانگاكە، لە هەرێمی كوردستان مۆڵەت پێدراون و خاوەنی نووسینگەی دەزگای رۆشنبیری، یان خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە، یاخود دوكانی كتێبفرۆشین و هیچ دەزگا، خانە و كتێبفرۆشێكی ئیسلامی، یان عه‌لمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگه‌كەدا رێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون، ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ڵێت: ئەگەر قسە و گلەیی لەسەر زۆری كتێبی ئایینیە، کتێبی ئاینی یاساغ نییە، هەمووان دەبێت ئەوە بزانین لە ھەرێمی كوردستان ئەم بابەتە بەیاسا رێكخراوە بەم شێوەیە: بە پێی یاسایی چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (10) ساڵی 1993 لە ماددەی دووەمدا دەڵێت: رەقابە لەهەرێم ناخرێتە سەر چاپەمەنی، هەر هاووڵاتییەک سەربەستە لەدەرکردنی هەر چاپەمەنییەک، بەپێی حوکمی ئەم یاسایە و هه‌روه‌ها لەماددەی (نۆیەم) ھاتووە: بڵاوکردنەوەی ئەو باباتانە قەدەغەن، کە هانی تاوان و کاری تیرۆرستی دەدەن و ڕێوشوێنی بۆ خۆش دەکەن، یان جنێو و تانوت لێدان و ناوزراندنی کەسانی تێدایە، یان دەستدرێژی تێدابێت بۆ سەر ئاین و مەزهەبەکان و سیستەمی گشتی.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئەگەر ھەر کەسێک لەپێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبێکی دۆزییەوە یەکێک لەم بابەتانەی مادەی نۆ دیاری کردووە، تێدابوو؛ ئەوە ئەو کتێبە ڕێگا پێدراو نییە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ساڵانه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی كتێبی ئیسلامیی، ره‌خنه له پێشانگاكان له شاری هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ساڵانه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی كتێبی ئیسلامیی، ره‌خنه له پێشانگاكان له شاری هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گیرێت.