کوردستانی
یه‌كێتیی: مامۆستایان حه‌قی خۆیانه و ناتوانین بڵێین بایكۆت مه‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاشكۆی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و یەگرتووی ئیسلامی به كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا خاڵه گرنگ و هه‌نوكه‌ییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی خسته‌ڕوو.
وته‌بێژی یه‌كێتیی وتی"باسمان به مووچه کردووە هەموو تواناكان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و قوتی هاوڵاتیان، بەتایبەت مامۆستایان کە ئێستا لە مانگرتندان و بەهۆیەوە خوێندنی خوێندکاران دوادەکەوێت، کە ئەوانیش هەقی خۆیانە و بۆ بژێوی ژیان پێویستە هەقیان پێبدرێت و ناشتوانین پێیان بڵێین بایکۆت مەکەن چونکە مافی خۆیانە".

وته‌بێژی یه‌كێـتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه دابەشکردنی موچە لە رێگەی حکومەتی عێراق و بانکەوە و هاتنی پارە لە بەغداوە، مەترسی لەسەر هەرێم دروست ناکات.
سەعدی پیرە وتیشی" ئێمە وەک یەکێتی ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و ناشترسین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25ی شوباتی داهاتوو".