کوردستانی

په‌رله‌مانتاران باسی هاتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتاران باسی هاتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایانگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌غدا 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی قه‌رز ده‌نێڕێت. 

هه‌ریه‌ك له‌ سۆران عومه‌ر و جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا 700 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی قه‌رز ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان. 

هاوكات سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران لە نێوان هەرێم و بەغدادا نادیارە.


Qaiwan
Qaiwan