کوردستانی

بۆچی رێگری لە مامۆستایان کرا بچنە بەغدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی رێگری لە مامۆستایان کرا بچنە بەغدا؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023 لە بازگەی چیمەنی شاری کەرکوک رێگە لە 31 پاسی مامۆستایانی ناڕازی گیرا تا بچنە بەغدا.

عوسمان گوڵپی، مامۆستای ناڕازی بە مەودا میدایی راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ 31 پاسی مامۆستایانی ناڕازیی کە ژمارەمان نزیکەی 1500 مامۆستا میلاک و وانەبێژ و فەرمانبەر بووین بەنیازبووبین بچینە بەغدا و لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە ئەنجام بدەین، تاوەکو داواکاریی و ناڕەزایەتییەکانمان بگەیەنینە بەرپرسانی بەغدا، بەڵام لە بازگەی چیمەنی کەرکوک رێگریمان لێکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاکە هۆکار بۆ ئەم رێگرییە رێککەوتنی سیاسییە، چونکە هیچ کێشەیەکمان نەبووە و مۆڵەتی خۆپیشاندانمان لە گۆڕەپانی تەحریر وەرگرتووە".

ئەو مامۆستا ناڕازییە وتی "تائێستا رێگەکەمان چۆڵنەکردووە و هەردوو سایدی شەقامەکەمان گرتووە هیچ بڕیارێکمان نەداوە بۆ کشانەوە".

مامۆستاکان نوێنەرایەتی دەستەی ناڕازی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون لە سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان، ئامانجیان وابوو بچنە بەغدا و لە گۆڕەپانی تەحریر گردببنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan