کوردستانی

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ب،س،أ  لەدایكبوی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 10 لە یاسایی سزادان راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan