کوردستانی

لەبارەی خەرجکردنی بڕە پارەیەکەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی خەرجکردنی بڕە پارەیەکەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئەمساڵدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ خوێندنی ساڵی (2023 - 2024) دەرکرد.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی پێنج ملیار دیناریدا بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ خوێندنی ساڵی (2023 - 2024)".

لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەکەوە د. توانا نەجەف ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەشنەکراوە و بەمنزیکانە دابەشدەکرێت".

دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان