کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازی: سبه‌ینێ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌خۆپیشاندان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازی: سبه‌ینێ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌خۆپیشاندان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وامیی به‌ بایكۆت و خۆپیشاندان ده‌دات، له‌كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نوسراوێكی ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ په‌روه‌رده‌ كردووه‌ و تێیدا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2023، ده‌وامی خوێندنگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

رێبوار مه‌جید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی و ئاماده‌كار بۆ چوونی مامۆستایان بۆ به‌غدا بۆ مه‌ودا میدیا وتی"به‌یانی دووشه‌ممه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ و له‌كات و شوێنی خۆیدا خۆپیشاندان به‌رده‌وامیی ده‌بێت و وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ خۆپیشاندان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خۆپیشاندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكاریی مامۆستایان".

ئه‌و مامۆستایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ كاتژمێر له‌ به‌غداوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی، باسی ئه‌وه‌شیكرد كه‌ رێگرییكردن له‌ مامۆستایان له‌ پرسگه‌ و زاڵگه‌كاندا، هێنده‌ی تر دۆسیه‌ی مامۆستایان و خۆپیشاندانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات. 

Qaiwan
Qaiwan