کوردستانی

به‌مزووانه‌ سندوقێكی خزمه‌تگوزاریی بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كه‌وێته‌كار

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌مزووانه‌ سندوقێكی خزمه‌تگوزاریی بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كه‌وێته‌كار
مه‌ودا میدیا  - 

سندووقی شیاندن بۆ خزمەتکردنی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵایان كه‌ كۆكردنەوەی داهات و خەرجكردنەوەی لە بواری تەندروستی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بۆ ئەو توێژانە ده‌گرێته‌خۆ، ده‌كه‌وێته‌ كار. 

 کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگەیاند، سندوقی شیاندن كه‌ یەکێکە لە بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌كار و مەبەستی سەرەکی گرنگیدانە بە كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. 

سندووقی شیاندن و چاودێریی كەمئەندامان لە یاسای ساڵی 2011 هاتووە و جێبەجێ نەكراوە، لەم كابینەیەدا پەیڕەوەكەی ئامادەكراوە و بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی وەزیران و بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەسند كراوە و به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌كار.


Qaiwan
Qaiwan