کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌رپرسه نوێكانی مه‌ڵبه‌نده‌كان: هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی خزمه‌تكردنتان هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی و سالار مەحمود، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان و عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی شارەزوور کۆبووەوه و پاش پیرۆزباییكردن، داوایلێكردن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان بكه‌ن و لەپێناو چاكەی گشتیدا هه‌وڵبده‌ن.

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەگرنگییەوە باسی رۆڵ و پێگەی سلێمانی، گەرمیان و شارەزووری كرد بۆ یەكێتیی و رایگەیاند، مێژووی گەش و درەوشاوەی یەكێتیی پەیوەستە بە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەویستی ئەو ناوچانەوە، بۆیە پێویستە لەمەودوا بە میكانیزمێكی نوێ و گونجاوترەوە خزمەتی ئەو سنوورانە بكرێت و هەوڵەكان بارتەقای خەبات و قوربانیدانی خەڵكە تێكۆشەرەكەی بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی وتیشی "هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی داوا رەواكانی هاوڵاتیانتان هەیە، ئەركی ئێوەیە جێبەجێكاری ئەركەكانیان بن و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بن".
لەبەرامبەردا لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی سلێمانی، گەرمیان و شارەزوور سوپاسی پشتیوانییەكانی سەرۆكی یه‌كێتییان كرد و دووپاتیانكردەوە، وەك هەمیشە و بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لەخزمەتی خەڵك و سیاسەتی نوێی یەكێتیدا دەبن كە خۆی لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستەدا دەبینێتەوە.