کوردستانی

ئه‌نجامی دۆسیه‌ی مووچه‌خۆران له‌ دادگای فیدراڵیی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجامی دۆسیه‌ی مووچه‌خۆران له‌ دادگای فیدراڵیی عیراق
مه‌ودا میدیا - 

یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌ تاوتوێكردنی كه‌یسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ له‌ دادگای فیدراڵیی عیراق و نوسیویه‌تی: ئەمڕۆ ٢٦/ ١١/ ٢٠٢٣، یەکەم دانیشتنی دادبینیی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە داوای ژمارە (٢٤٧/ فیدڕاڵی/ ٢٠٢٣) بەڕێوەچو کە پەیوەندیدارە بە وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم موچەخۆرانی مەدەنیی ھەرێم. 

سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پارێزەری ھەردوو داوا لەسەرکراوان (مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان) وەڵامی خۆی پێشکەشی دادگا کرد و دادگا بۆ ئامادە کردنی وەڵامی ئێمە، دادبینییەکەی بۆ ٢٤/ ١٢/ ٢٠٢٣ دواخست. 

 یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: جارێ ھیچ لەسەر ناوەڕۆکی داواکە و رەوتی دادبینی ناکەین، بەڵام سەرباری زۆریی ئاڵنگارییەکان لەبەردەم داواکەدا، ئومێدمان ھەیە کە دادگا لە قازانجی مووچەخۆرانی ستەملێکراوی ھەرێم بڕیار بدات.
 
Qaiwan
Qaiwan