کوردستانی

نزیكه‌ی 100 رێكخراو داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و مامۆستایان ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكه‌ی 100 رێكخراو داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و مامۆستایان ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا -

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی بایكۆتی مامۆستایان و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، 86 رێكخراو په‌یامێكیان ئاراسته‌ی هه‌ردووكیان كرد و داوای ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن.

رێكخراوه‌كان له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ مامۆستایان دابین بكات تا بتوانن خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و هاوكات رایانگه‌یاندووه‌ پشتیوانی له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن و خه‌می خوێندكارانیش ده‌خۆن كه‌ تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن.

هاوكات رێكخراوه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوان حكومه‌ت و مامۆستایان و دانانی مووچه‌ی مامۆستایان له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیستی مووچه‌ ده‌كه‌ن.

ناوی رێكخراوه‌كان: 

1. ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت -CDO
2. ڕێكخراوی شار بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی   
3.ڕێكخراوی خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر
4.ڕێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
5.ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
6.رێكخراوی بیر ناس بۆ تۆیژینه‌وه‌
7.ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد له‌ به‌ریتانیا
8.ڕێكخراوی قوتابیان وگه‌نجان (SYEO )
9.ڕێكخراوی قه‌رداغ بۆ گه‌شه‌پێدان
10.ڕێكخراوی خۆری ئاشتی
11.ڕێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان
12.ڕێكخراوی كوردستان دیالوگ
13.ڕێكخراوی سازانی ڕه‌نگه‌كان
14.ڕێكخراوی ئاماژه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
15.ڕێكخراوی میدیكارانی وه‌رزشی خانمانی كوردستان
16.ڕێكخراوی كۆڕا بۆ پرسه‌ نیشتمانیه‌كان
17.ڕێكخراوی زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنه‌وار
18.ڕێكخراوی دابین بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ
19.ڕێكخراوی دیالۆگ وكلتور
20.ڕێكخراوی په‌ری بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
21.ڕێكخراوی به‌دیل بۆ دیبه‌یت
22.ڕێكخراوی جه‌سته‌ به‌خشانی كوردستان
23.ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی
24.ڕێكخراوی گه‌نجانی ده‌وڵه‌تی كوردستان
25.ڕێكخراوی شاین بۆ زانست و په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا
26.ڕێكخراوی گزنگی شاره‌زووه‌ر بۆ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن
27.ڕێكخراوی شنه‌بای خاك
28.ڕێكخراوی میدیا
29.ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان
30.ڕێكخراوی به‌ره‌و هیواكانی كچان و ژنان
31.ڕێكخراوی توانست بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان
32.ڕێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆگه‌شه‌پێدانی تواناكان
33.ڕێكخراوی چرای هیوا بۆ تواناكانی گه‌نجان و ژنان
34.ڕێكخراوی دیاری بۆپه‌روه‌رده‌ و فێركردن و ڕۆشنیبری
35.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی میدیا
36.ڕێكخراوی شا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری
37.ڕێكخراوی هاو بۆ په‌روه‌رده‌
38.ڕێكخراوی بره‌ودانی گه‌نجان (YDO)
39.ڕێكخراوی په‌نای كار
40.ڕێكخراوی به‌ره‌و هاونیشتیمانێتی گه‌نجان TCYO
41.دامه‌زراوه‌ی رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتووری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
42.تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی
43.ڕێكخراوی كورد لاو
44.ڕێكخراوی ڕۆشنبیری ته‌ندروستی و ژینگه‌
45.ڕێكخراوی لێهات
46.ڕێكخراوی چه‌مك بۆ چاكسازی و بنیاتنان
47.ڕێكخراوی هیمه‌ت بۆ هاوكاری
48.ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ كوردستان
49.ڕێكخراوی ڕێگا بۆ گه‌شه‌پێدان
50.ڕێكخراوی زینگی بۆ ته‌ندروستی و خزمه‌ت
51.ڕێكخراوی قه‌ڵای دم دم بۆ هاوكاری مرۆیی
52.ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌  
53.ڕێكخراوی چه‌رموو بۆ پرسی ئه‌نفال
54.ڕێكخراوی منداڵانی كوردستان
55.ڕێكخراوی هیوا بۆ هاوكاری مناڵی كه‌مده‌رامه‌ت
56.ڕێكخراوی ماڵی فێرخوازان
57.ڕێكخراوی ماڵی خه‌ونه‌كان
58.كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ مافی كرێ نشین
59.كۆمه‌ڵه‌ی زامی كوردستان
60.ڕێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌
61.ئه‌كادیمیای ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌ عیراق
62.ڕێكخراوی هاوڕێیانی سروشت
63.سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ناسه‌
64.گروپی هونه‌ری ئه‌كتن
65.تۆڕی ڕاهێنه‌رانی كوردستان
66.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كولتور
67.ڕێكخراوی ساشا بۆ ئاشتی و ژیان
68.ڕێكخراوی ئاسان بۆ په‌روه‌رده‌ و فێركردن
69.ڕێكخراوی مرۆڤ دۆست بۆ گه‌شه‌ پێدانی كلتور
70.ڕێكخراوی ڕه‌شماڵ بۆ كلتور و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی
71.ڕێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی
72.ڕێكخراوی كۆچار بۆ گه‌شه‌ پێدانی مرۆیی
73.ڕێكخراوی یاوه‌ر بۆ زانست و ڕۆشنبیری
74.ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌ژاران
75.ڕێكخراوی نه‌وه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده‌
76.ڕێكخراوی ئه‌نته‌رنێت و كۆمپیوته‌ری كوردستان
77.یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان
78.یه‌كێتی نابینانیانی كوردستان
79.كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما / سلێمانی
80.ڕێكخراوی ژیان به‌خشان بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی
81.ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی /PAO
82.ڕێكخراوی گه‌نجانی سه‌رده‌م
83.ڕێكخراوی كولتوری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی به‌رده‌وام
84.ریكخراوی ده‌نگی ئۆتیزم
85.ڕێكخراوی په‌رۆش
86.یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان/لقی سلێمانی
Qaiwan
Qaiwan